بە پێی هەواڵی مێهر، ڕیکابەرییەکانی دەستەی 65 کیلۆی کێش هەڵگری پارئولەمپیکی تۆکیۆ ئەمڕۆ بەڕێوە چوو. لەم کێشەدا 10 وەرزشوان لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە بەشدار بوون.
ئەمیر جەعفەری نوێنەری ئێران لەم کێشە، بە هەڵگرتنی 165 کیلۆ پلەی دووهەمی بۆ خۆی دەستەبەر کرد و میداڵیای زیوی بردەوە.
ئەمە یەکەمین میداڵیای کاروانی نێردراوی ئێران بۆ پارئولەمپیکی 2020ی تۆکیۆیە.
Your Comment