بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمرۆ هەینی 5ی خەرمانان، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێک چووە خوووزستان.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: لەم سەفەرەدا لە گەڵ وەزیرەکان و بەرپرسانی پارێزگا بۆ دۆ ینەونی رێکاری گونجاو وچارەسەری کێشەکان راوێژ دەکەین.
وتیشی: ئەو کێشە سەرەکیانەی بوونەتە هۆی ئازاری خەڵکی خووزستان دەبێ لێکبدرێنەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بە پەلە دابین بکرێت
ڕەیسی لە سەرەتای سەفەرەکەیدا چووە سەردانی نەخۆشخانەی رازی ئەهواز و فەرمانی کە کەموکۆری دەوا و دەرمان و کەلوپەلی پێویست بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا دابین بکرێت.
فەرمانیشی دا کە نەخۆشخانەکانی هێزی سەربازی لە خووزستان خێرا بێنە یارمەتی کەرتی دەرمان بۆ وەرگرتنی نەخۆشی کۆرۆنایی.
ئاوگەیشتە گوندە بێ بەشەکانی ئەهواز
لە درێژەی سەفەری پارێزگایی دوڵەت بۆ خووزستان ، پرۆژەی ئەلغەدیر بۆ گەیاندنی ئاو پەردەی لە سەر لادرا و گوندە بێ بەشەکانی جوفەیر ئاوی بێ خوەش و پاکیان بۆهێنرا.
Your Comment