بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ سباستین کورس، سەرۆک وەزیرانی نەمسا وێڕای ئاماژە بە پێوەندی 500 ساڵەی نێوان دوو وڵات، وتی: ئەمە سەرمایەیەکی پڕبایەخ بۆ داهاتوویە.
ئەو وتیشی: دەبێ پارێزەری بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات بین و ئیزن نەدەین نەیاران لە سەر پێوەندییەکانمان کاریگەری دابنێن.
سەرۆک کۆمار هەروەها باسی ئەفغانستانی کرد و ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابین کردنی ئاشتی و ئاسایش لە ئەفغانستان هەموو هەوڵی خۆی ئەدات و ئامادەی هاوکاری لە گەڵ هەموو ئەو دەوڵەتانەیە کە بۆ دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی لەو وڵاتە هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی نەمساش لەم وتووێژەدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان دەربڕی و وتی: بە بۆنەی میوانداری باشی خەڵکی ئێران لە کۆچبەرانی ئەفغانی ڕێز لە خەڵکی ئێران دەگرین.
Your Comment