بە پێێ هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بۆ بەرگری لە بەرنامەکانی خۆی وەکوو وەزیری پێشنیار کراوی سەرۆک کۆمار بۆ وەزارەتی دەرەوە لە مەجلیسدا وتی: لە هێڵی سەرەکی سیاسەتی دەرەوە، گرینگی دەدەینە سێ بنەمای سەربەرزی، حیکمەت و مەسڵەحەت لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی ڕوون و ئاشکرا.
ئەو وتیشی: کاتێ کە باسی سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ دەکەین، واتا سیاسەتی دەرەوەی ئێمە لە یەک ناوچە و یەک بواردا ڕاناوەستێت بەلكوو لە هەموو ناوچەکان و بوارەکانی جیهان، چەند ولات وەکوو یەکەمەکانی سیاسەتی دەرەوە دیاری دەکەین و بە پێی بەرنامە بۆ سیاسەتەکانی خۆمان هەوڵ ئەدەین بەڵام سیاسەتی دراوسێ تەوەر و ئاسیا تەوەر بۆ ئێمە سیاسەتێکی بنەڕەتییە.
وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەزارەتی دەرەوە وتیشی: پتەو کردنی هاوکاری لە گەڵ وڵاتە ئیسلامییەکان لە بابەتە گرینگەکانی سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگە. دیپلۆماسی ئابووری و بازرگانی نێونەتەوەیی نزیکەی 40 لەسەدی بەرنامەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی سێزدەهەم پێک دێنێ.
ناوبراو وتیشی: لە وەزارەتخانەکانی ئێمەدا بەرنامەداڕێژی باش هەیە و بەرنامەی باش دیاری دەکەن بەڵام ئێمە پێویستمان بە تیمێک لە گەورەپیاوانەر بۆ ئەوەی ئەو بەرنامانە ببەینە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: بەداخەوە دەبێ ڕایبگەینم کە لە چوار دەیەی ڕابردوو تەوەری ئابووری حاکم نەبووە. دەوڵەتی پێشوو تا ڕادەیەک ئەم بابەتەی زیندوو کردەوە بەڵام هەموو بەشەکان یارمەتیدەر نەبوون.
ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕوونی کردەوە: من بە دەنگی بەرز ڕایدەگەینم ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە دانوستان بە ئامێرێکی بەهێزی دیپلۆماسی دەزانین و خۆمان لە کورسی دانوستان ناشارینەوە بەڵام وەزارەتی دەرەوە بە بەرجامەوە گرێ نادەین.

وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێمە هەرگیز لە کورسی دانوستان خۆ ناشارینەوە بەڵام وەزارەتی دەرەوە بە بەرجامەوە گرێ نادەین.
News Code 38786
بۆچوونی ئێوە