بەڕێوەچوونی پیشانگای نێونەتەوەیی لە سلێمانی بە بەشداریی 160 کۆمپانیا

چواردەیەمین پیشانگای نێونەتەوەیی DBXی سلێمانی بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، داستان خالد بەرپرسی پێوەندییەکان و بەڕێوەبردنی پیشانگای نێونەتەوەیی لە کۆمپانیای عێراقی، ڕایگەیاند: چواردەیەمین پیشانگای نێونەتەوەیی DBXی سلێمانی بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: ئەم پیشانگایە بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی سلێمانی و ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان بەڕێوە دەچێت و خاڵە تەندروستیەکان بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیردرێت.

ئەم پیشانگایە لە 3 تا 8ی خەرمانان بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.

کۆمپانیا بەشداربووەکان لە بواری خۆراک، تەکنۆلۆژیا، ئامێری بیناسازی، کتێب، بەرهەمە تەندروستییەکان و ... چالاکن و لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، میسر، ئازەربایجان، فەڕەنسە، ئیتالیا، لوبنان و ئوردونەوە دێن.

News Code 38757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =