بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی ڕابردوو و بەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە بووە هۆی کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵبانەوە، بەردەوام ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا کوردەکانی سووریاش بەدوای چوونە دەرەوە 900 هێزی ئەمریکا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاوەها دۆخێکیان دەبێت یان خود نا.
گۆڤاری فایننەشناڵ تایمز بیری هێنایەوە کە کوردانی سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا توانیویانە دۆخی ئێستایان دەست بخەن بەڵام بارودۆخیان ناسەقامگیرە و ئەگەری هەیە بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەتوانن دۆخی ئێستایان بپارێزن.
ئەو گۆڤارە هێزەکانی کوردی سووریای هێزێکی دلێر و بوێر وەسف کردووە بەڵام جەخت یکردووە کە پیشڕەوی هێزەکانی کوردی سووریا بەبێ پاڵپشتی هاوپەیمانی دژە داعش لەوانە ئەمریکا نامومکین بوو.
ئەو گۆڤارە لە کۆتاییدا نووسی " بەزینی کابول ئەوەی خستەوە بیرمان کە دۆخی کوردەکانی سووریاش ناسەقامگیرە.
Your Comment