ئێران 200 گرام ئاسنی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی بەرهەم هێناوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کردووە کە ئێران زیاتر لە 200 گرام ئۆرانیۆمی ئاسنیی 20 لەسەدی بەرهەم هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کردووە کە ئێران زیاتر لە 200 گرام ئۆرانیۆمی ئاسنیی 20 لەسەدی بەرهەم هێناوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئیران لە 257 گرام لە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی U 235 بیست لەسەدی لە قاڵبی UF 4 بۆ بەرهەمهێنانی 200 گرام ئۆرانیۆمی ئاسنی پیتێندراوی U 235 ی بیست لەسەدی بەکار هێناوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڕاپۆتەکەی خۆیدا کە خستوویەتە بەردەستی ئەندامەکانی، پێشکەوتنی چالاکییەکانی ئێران لە بواری ئۆرانیۆمی ئاسنیی پیتێندراوی پشت ڕاست کردووەتەوە.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هەروەها زیادی کردووە کە هەوڵەکانی ئێران دەبێتە هۆی توورەیی زیاتری سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا.

News Code 38700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =