بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەین عێراق نیوز، ڕەشاد کەلالی لە ئەو بارەوە وتی: نزیک بە 400 تیرۆریستی داعشی لە سێ ساڵ لەمەوپێشەوە لە بەرزاییەکانی قەرەچۆخن و چەندین جاریش بوردمان کراون. هەروەها هێزی سەربازی عێراق، چەندنین جار ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژیان بەڕێوە بردووە. بەڵام مەترسیی ئەوان هەر هێشتا لە جێی خۆیەتی.
کەلالی زیادی کرد: ئەو کەسانە بە بەکارهێنانی شێوەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای کەرکووک بەتایبەتی ناوچەی دبس و حەویجە و جزیرەی نەینەوا دەگوازرێنەوە و لەو ڕێگایەوە یارمەتییەکان پێ دەگات. ئەو تیرۆریستانە مەترسییەکی گەورە بۆ ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
Your Comment