پێشوازی کوردی سووریا لە بەشداری واشنتۆن و مسکۆ لە دانوستان لە گەڵ دیمەشق

نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لە ئەمریکا دەڵێت کوردی سووریا لە بەشداری ئەمریکا و ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، لقی سیاسی هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە واشنتۆن، لە ڕاگیرانی دانوستانەکانی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندی سووریا هەواڵی داوە.

سینەم محەمەد بە هەفتەنامەی نیۆیۆرکی وتووە: ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا لە ئێستادا هیچ دانوستانێکی لەگەڵ دیمەشق نیە. ئەو ئەنجومەنە دژایەتییەکی لەگەڵ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق نییە بەڵام ئەبێ ئامانجی هەردوولا لە دانوستانێک کە ئەگەر ببێت، چارەسەری قەیران لە سووریا بێت.

ڕووسیا لە دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا پاڵپشتی کردووە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا لە باشترین حاڵەتدا، بێدەنگیی ڕاگرتووە. سینەم محەمەد دەڵێت ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا کە کاروباری سیاسی ئیدارەی خۆسەری لە کوردستانی سووریا لە ئەستۆیە، لە دیپلۆماسی ڕووسەکان و ئەمریکییەکان بۆ گەییشتن بە چارەسەری کۆتایی قەیران لە سووریا و ئاشتی لە ئەو ولاتە پێشوازی دەکات چونکوو ئەو بابەتە دەتوانێت یارمەتیدەری ڕەوتی ئاشتی لە سووریا بێت.

News Code 38597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =