بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، خوازیاری گەڕاندنەوەی دیلە داعشییەکان و بنەماڵەکانیان بۆ وڵاتەکانیانن و لە ئەو پێوەندییەدا 5 پێشنیاریان پێشکەشی هاوپەیمانی دژە داعش کردووە.
بەرپرسانی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ شەرقولئەوسەت وتیان کە پیشنیار دەکەن ئەندامانی بیانی داعش و بنەماڵەکانیان کە لە کەمپەکانی ڕۆژ و هەوڵدان، لە وڵاتەکانی خۆیان لێپرسینەوەیان لێ بکرێت. ئەوان بۆ ئیدارەی ئاسایشی ئەو کەمپانە، کردنەویە ناوەندێکی نوێ بۆ ئەندامانی داعش، خستنە بەردەستی زانیاری لەسەر دیلەکان، و کردنەوەی ناوەندی دادوەری نێودەوڵەتی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەر، خوازیاری یاریدان لەلایەن ئەندامانی هاوپەیمانی بوون.
عەبدولکەریم عومەر بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە مانگی جوون دیدارگەلێکمان لەگەل نوێنەری ئەمریکا سەبارەت بە دیل داعشییەکانی عێراق و سووریا و بنەماڵکانیان ئەنجام دا، وتی: هەندێک لە وڵاتەکان لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆیان دوودڵن. ئەوان ئەبێ بزانن کە منداڵگەلێک کە لە ئیوە دیلن، خۆیان قوربانی داعشن و هیچ تاوانێکیان نییە. ئەوان تا کاتێک کە لە ئەم کەمپانە بمێننەوە لەگەڵ ئەو بیرە توندڕەوانە گەورە دەبن.
Your Comment