دۆزینەوە و تێکشکاندنی 5 حەشارگەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین

وتەبێژی فەرماندەیی گشیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سوپا و حەشدئ شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا 5 حەشارگەی داعشیان لە پاریزگای سەلاحەدین دۆزیەوە و تێکیانشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنی نوێی سوپا و هێزکانی حەشدی شەعبی دژی پاشماوەکانی داعش لە پاریزگای سەلاحەدین هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە باشووری سامڕا هەڵکەوتوو لە سەلاحەدین ئەنجام دراوە. ناوبراو وتی: سوپا و حەشدی شەعبی لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنە 5 حەشارگەی داعشیان دۆزیەوە و تێکیاشکاندووە.

News Code 38564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha