بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف ئەمڕۆ لە گەڵ نچیرڤان بارزانی دیدار و وتووێژی کرد و وتی: گەشەی هاوکاری و پێوەندی دۆستانە بە تایبەت لە بواری ئابووری بۆ خەڵکی دوو وڵات باشە.
ئەو وتیشی: بە پێێ بوونی دەفرایەتی ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستان و بوونی سنووری هاوبەش پێویستە بە ئامادە کردنی ژێرخانی پێویست، ڕێگا و بان، بازاڕچە سنوورییەکان و ئاسانکاری بۆ بازرگانان، بەستێنی زۆر بوونەوەی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی نێوان دوو وڵات پێک بێت.
ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستیی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ قاچاخی کاڵا لە ڕێگای سنووری دوو وڵاتەوە، وتی: ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی سنووری و گەشەی بازاڕچە و ناوچە ئازادە بازرگانییەکان لە سنوورەکان پێویستییەکی حاشآهەڵنەگرە.
نچیرڤان بارزانی سرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای ڕێزنان لە پشتیوانی هەمیشەیی ئێران لە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان، وتیشی: پێوەندی دۆستانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئێمە گرینگە و لە رەوتی گەشەی هاوکاری نێوان دوو وڵات پێشوازی دەکەین.
سەرۆکی هەرێم لە کۆتاییشدا دیدار و وتووێژی نێوان بەرپرسانی دوو لایەنی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کاریگەر زانی و داکۆکی کردە سەر ئەم مژارە.
Your Comment