٣٤٩١٣ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی ٤٥٨ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٣٤٩١٣ کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە ٤٥٨ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٩٣ هەزار و ٨٦ کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا چوار ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٦٧١ کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

News Code 38553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha