AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٩ ٠١:٤٣

هێرشی دڕندانە بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد لە کۆنیا

هێرشی دڕندانە بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد لە کۆنیا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لەهێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژران کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن، هەروەها ماڵەکەشیان سوتاندوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ و بۆ دوەمجار گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن.

12ی تەمموزی ئەمساڵیش گروپێکی توندڕەو هێرشیانکردوەتەسەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد، پۆلیسی تورکیا ئەو کات بەشێک لەئەندامانی گروپەکە چەکدارییەکەی دەستگیرکرد، بەڵام دواتر پێنج کەسیانی ئازاد کرد.

ئەو خێزانە کوردە 24 ساڵ بوە لەشاری کۆنیا دەژین و جاری پێشوتریش ماڵە دراوسێکەیان هێرشیان کردبوە سەر ئەو خێزانە.

روداوەکانی هێرشکردنەسەر هاوڵاتیانی کورد لەتورکیا لە ئەمساڵدا زیادیانکردوە، مانگی ئایاری ئەمساڵیش لە پارێزگای مێرسینی تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتی تورک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر و دوای سوکایەتیپێکردن بەردبارانیان کردن و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە سەختی برینداربو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

News Code 38451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha