کوودەتای سپی لە سلێمانی/ چارەنووسی دەسەڵات لە یەکێتی چی دەبێت؟

لە ئەم ڕاپۆرتە تایبەتەدا گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یەکێتی نیشتمانی وەکوو پارتێکی گرینگی هەرێم، کە زۆر کەس وەکوو کوودەتایەک ناوی لێدەبەن، تاوتوێ دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی 10 ی جوولای بوو کە لە سلێمانییەوە هەواڵێک لەسەر کودەتایەکی سپی بە ڕێبەریی بافڵ تاڵەبانی دژی لاهوور شێخ جنگی بڵاو بووەوە. ئەوە بە واتای شەڕێکی ناوخۆیی لە نێوان دوو کەسێک بوو کە باڵاترین پۆستیان لە یەکێتی هەبوو.

هۆکارەکانی قووڵ بوونەوەی دژایەتییەکان

دروست بوونی ئەو دژایەتییە ڕاشکاوانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە کە بە بێ هەماهەنگی لاهوور شێخ جەنگی، محەمەد تەحسین تاڵەبانی سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی یەکێتی و هەروەها پوولاد شێخ جەنگی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی هەرێم ، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە وەلا نران.

ڕیشەی کێشەکانی نێوان دوو لایەنەکە

ڕیشەی ئەو کێشە و دژایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆچی دوایی مام جەلال و لە کاتی کۆنگرەی گشتی ئەو پارتە لە ساڵی 2020 و چاکسازیگەلێک سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەی پارتەکە، کە بە پێی ئەوە بڕیار درا بە شێوەی هاوسەرۆکی بەڕێوە بچێت. هۆکارەی ئاوەها هۆکارێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە کە لەبەر ئەوەی کە لاهوور شێخ جەنگی دزەیەکی هەواڵگری و ئەمنیەتی بەربڵاوی لە نێو دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی سەر بە ئەو پارتە هەبوو و هەر بۆیە بافڵ نەیتوانی وەکوو ڕکابەرێک بە سەریدا سەرکەوێت. تا پێش لە ئەمە لاهوور وەکوو بەرپرسی کاروباری پارتەکە لە بەغدا و کاروباری سەربازی و ئەمنیەتی لە ئەستۆ بوو و بافڵ تاڵەبانیش کاروباری سیاسی و دارایی پارتەکە لە هەرێمی لە ئەستۆ بوو. بەڵام دوای ئەم دابەشکارییە نوێیە کێبڕکێی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە بەرز دەبێتەوە و لە ئەم ماوەیەدا دەرکەوتووە کە هەر دوو لا هەوڵگەلێکیان لە دژی یەکتر و بۆ لەناو بردنی یەکدی هەڵێناوە و هەر دوولاش بەرانبەرەکەی بە ئەوە تاوانبار دەکات کە گوایە ویستوویە لەناوی ببات.

کاردانەوەی لاهوور هەمبەر هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی

لاهوور شێخ جەنگی، ئەو هەوڵانەی پیلان و کوودەتای سپی بافڵ بە پاڵپشتی براکەی قوباد و پارتی لە هەولێر و هەروەها تورکیا وەسف کرد. هەر لە سەرەتاوە پاڵپشتیی قوباد دیار بوو، ئاڵبەت نابێ پاڵپشتییەکانی کەسانێک وەکوو کۆسرەت ڕەسووڵ لە یاد بکرێت. پارتیش بە ڕواڵەت و بە شێوەی فەرمی تێدەکۆشا بێ لایەن بوونی خۆی نیشان بدات بەڵام ئەو کارانە بافڵ پێویستی بە داپۆشانێکی یاسایی هەبوو کە نێچیرڤان بارزانی ئەو ڕۆڵەی گێڕا. لە ڕاستیشدا ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی بەم شێوە بوو کە ئەبوایە بۆ وەلانانی ئەو دوو بەڕێوەبەرە ڕاوێژ لە لاهوور شێخ جەنگی وەکوو بەرپرس بگیرابا بەڵام بارزانی بە پاڵپشتی لە بافڵ ، هیچ ڕاوێژێکی لە شێخ جەنگی نەگرت.

بۆ بابەتی پاڵپشتی تورکیا لە ئەو هەوڵانەش ئەبی ئاماژە بکرێت کە ئەو بابەتە دوور لە چاوەڕوانی نییە؛ بەڵام ئەگەر ڕاست بێت هۆکارەکەی پێوەندی زۆر باش و پاڵپشتی زۆر لاهوور شێخ جەنگی لە گرووپە کوردییەکان لەوانە دژبەرەکانی تورکیا و گرووپەکان کوردەکانی دژبەری ئێران و کوردانی دژبەری دەوڵەتی دیمەشقە.

بەرهەم ساڵح و برت مەک گۆرک لە گرینگترین ناوبژیوانەکان بۆ چارەسەر کێشەکان

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە یەکەم کەسانێک بوو کە هەوڵی دا بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو دژایەتیانە. ئەگەرچی نەیتوانی کۆتایی بە دژایەتیەکان بهێنێت بەڵام توانی لایەنەکان رازی بە ئەوە بکات کە دەست بە چەک نەبەن و براکوژی نەکەن. دوای ئەوەش برت مەک گۆرک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤۆکن کۆبوونەوەیەکی بە ئامادەبوونی هەر دوولا بەڕێوە برد و لە ئەو کۆبوونەوە بڕیار درا لاهوور لە بەرژەوەندی بافڵ بکشێتەوە و لە ئەو ڕێکەوتیشە بەدواوە بوو کە ناوی هاوسەرۆکی لە پاڵ ناوی بافڵ نەما و وەکوو سەرۆکی یەکێتی ناوی لێبرا.

کشانەوەی لاهوور لە پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی

لاهوور شێخ جەنگی دوای ئەو ڕووداوانە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە سەرۆکایەتی یەکێتی دەکشێتەوە و دەست بۆ چەک و زۆر نابات. هەروەها لە سەرۆاکیەتی پارت و هەروەها سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان کە لە نێوان دوو پارتی یەکێتی و گۆڕان پێک هاتبوو و بەرپرسەکانیشی کەسانێ نزیک لە لاهوور شێخ جەنگی بوو، دەکشێتەوە. ناوبروا مەرجێکی بۆ ئەو بڕیارانە داناوە ئەویش پێکهێنانی کومیتەیەک لە ناوی پارتەکەیان بۆ تاوتوێ کردنی تۆمەتەکان کە دواوەتە پاڵی و لە میدیاکانیش بڵاو کراوەتەوە. شێخ جەنگی داوای لێکدانەوەی ئەو بابەتە و سەلماندنی بێ تاوانی خۆی کردبوو؛ چونکوو لە ئەو ماوەیەدا ، لە مێدیاکان هەواڵگەلێک لەسەر هەوڵی بۆ ژەهرخۆر کردنی بافڵ، هەڵاتن لە ماڵەکەی خۆی و هەروەها قاچاخی کاڵای جۆراوجۆر و گەندەڵی ئابووری هاتبووە ئاراوە.

پێوەندی دوولایەنی شەڕەکە لەگەڵ ئێران چۆنە؟

هەر دوولایەنەکە پێوەندیەکی باشیان هەم لەگەڵ تاران و هەم لەگەڵ واشنتۆن هەیە؛ هەر ئەو جۆرەی کە دیارە، بۆ ئێران بافڵ تاڵەبانی بژاردەیەکی باشتر بۆ بەڕێوەبردنی سلێمانییە تا لاهوور. ئاڵبەت نابێت لەبیر بکرێت کە لەسەر داوای ئێران، بافڵ تاڵەبانی هاوکاریی زۆر نزیکی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لە ڕەوتی وەرگرتنەوەی کەرکووک هەبووە.

ئەنجامەکان

ئەمە یەکەم دژایەتی قورس لە یەکێتی نیشتمانی نەبووە و پێشتریش نەوشیروان مستەفا لە ڕێبەرانی یەکێتی لە کاتی جەلال تاڵەبانی لە ئەو پارتە جودا بووەوە و بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراندبوو؛ پارتێک کە تا بە ئێستا لەگەل یەکێتی یەکگرتوو بووە و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی دارایی هەرێمیان لەدەستەوەیە. ئێستا ئەبێ ببینین کە ئەو دژایەتیانەی نێوان لاهوور و بافڵ سەرەڕای پاڵپشتی گەورەکانی پارتەکە لە بافڵ دەبێتە هۆی ئەوەی کە لاهوور و لایەنگرەکانی لە پارتەکە جودا ببنەوە و پارتێکی نوێ پێک بهێنن یان خودا نا؟ و ئەوەی کە ئایا چارەنووسی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵباژردنەکانی 2021 ی پەرلەمان چ دەبێت؟

News Code 38418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =