AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٤ ١٠:٥٧

لەلایەن دەزگای ئەمنیەتی ئیسرائیلەوە؛

لێپرسینەوە لە فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە گومانی سەفەر بۆ ئێران

لێپرسینەوە لە فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە گومانی سەفەر بۆ ئێران

مێدیاکانی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە لە دەستگیری و لێپرسینەوە لە فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە گومانی سەفەر بۆ ئێران هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی ئیسرائیل شەوی یەکشەممە سێی گەلاوێژ هەواڵیان دا کە ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل (شاباک) و پۆلیس و بنکەی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی ئەو ڕژێمە فەرمانبەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرایلیان بە گومانی سەفەر بۆ ئێران دەستگیر کردووە و لێپرسینەوەکان لێ کردووە.

لە دەقێکی یەکساندا کە لە سەرجەم مێدیاکانی ئیسرائیل بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلیە ماوەیەک لەژێر لێپرسینەوەی هێزەکانی شاباک بووە و دادستێنیش لە ئەو بابەتە ئاگادار بووە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە لەلایەن شاباکەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرەی وەزارەتی دەرەوە لە سەردەمی خوێندکار بوونیدا و پێش لە ئەوەی کە لە ئەو وەزارەتخانە دابمەزرێت، سەفەری ئێرانی کردبوو.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوە کە سەفەرەکە کورت بووە بەڵام کاتەکەی نادیارە و هەروەها ئاشكرا کردنی ناوی ئەو کەسە لە مێدیاکان قەدەغە کراوە.

News ID 38379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha