بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی سەباح، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژران و بریندار بوونی لانیکەم چوار سەربازی ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی تورکیا لە ناوچەی ئەلباب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی تورکیا. هەروەها لە ئەو هێرشەدا دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا زیادی کرد کە بنکەی تیرۆریستەکان واتا هۆکاری ئەو هێرشە، لە هێرشێکی تۆڵە کردنەوەدا کراوەتە ئامانج.
بۆچوونی ئێوە