بە پێێ هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، عەبدولمەلەک حوسی وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان لە موسوڵمانانی جیهان، وتی: نەتەوەی ئیسلامی گەرچی لە گەڵ کێشە و قەیرانی زۆر ڕووبەڕوون بەڵام دەسەڵاتیشیان هەیە و بە پشت بەستن بە خوای گەورە کێشەکان تێپەڕ دەکەن و سەردەکەون.
ناوبراو وتیشی: جێژنی قوربان و ڕێوڕەسمەکانی حەج وانەی گرینگی بۆ موسوڵمانان هەیە. جێی داخە کە ڕژیمی ئالی سەعوود ئەمساڵیش ڕێگری لە بەڕێوەچوونی حەج کرد. ئەم کارە و سنوردار کردنەوەی حەج دژی قورئانە.
حوسی ڕایگەیاند: ڕژیمی سەعوودی ڕێز لە شتە پیرۆزەکان ناگرێت و تەنانەت ڕێز لە ئیسلامیش ناگرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمانە مافی موسوڵمانانە.
ڕێبەری ئونساروڵای یەمەن لە درێژەشدا وتی: شەڕ دژی یەمەن لە ژێر چاودێری ئەمریکا و ئینگلیس لە تاوانەکانی ڕژیمی سەعوودییە.
ئەو هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە پشتیوانی لە بەرەکانی شەڕ بکەن و لە بەرانبەر دوژمنان بەرەنگاری لە وڵاتەکەیان بکەن. داوا دەکەین برایەتی و هاودەنگی خۆیان بپارێزن.

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕەخنەی توندی لە ڕێگری عەرەبستان لە بەڕێوەچوونی حەج گرت.
News ID 38281
Your Comment