AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٨ ١٢:٠٣

خەتیب زادە:

بۆ درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا چاوەڕوانی جێگیر بوونی دەوڵەتی نوێین

بۆ درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا چاوەڕوانی جێگیر بوونی دەوڵەتی نوێین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: بۆ دریژەی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەبێ چاوەڕوان بین کە دەوڵەتی نوێ جێگیر ببێت و ئەو کارە بباتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: دانوستانەکان لە شەش خولی پێشوو لە ڤیەنا پێشەوە و ئە وگفتوگۆیانە بە هۆی بەڕێوە نەبردنی لەلایەن ئەمریکاوە دواکەوت.

خەتیب زادە وتی: کاتێک کە دەوڵەتی نوێ لە ئێران جێگیر بوو، دانوستانەکانیش دەست پێدەکاتەوە، ئاڵبەت سیاسەتی گشتی دەسەڵات، هەر ئەوەیە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی و ناوەندە سەرووەکانی دەسەڵات دیاری دەکەن و دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەش بەڕێوە دەبەن.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ژێر بڕیارنامەی 2231 و ئێمەش تاقی بکەینەوە، سروشتییە کە ئێرانیش دەگەڕێتەوە سەر بە بەڵێنەکانی. ئەبێ چاوەڕوان بین تا دەوڵەتی نوێ جێگیر ببێت.

News ID 38273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha