AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٨ ١٢:٠٤

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەواڵی دا؛

قۆڵبەست کردنی 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری ئێران و تورکیا

قۆڵبەست کردنی 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری ئێران و تورکیا

تورکیا لە قۆڵبەست کرانی 133 کۆچبەری نایاسایی هەواڵی دا کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆیتێرز، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا قۆڵبەست کراون کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.

دەوڵەت و میدیاکانی تورکیا لە ڕۆژانی رابردوودا لە هەڵاتنی سەدان ئەفغانی بۆ دەرەوەی وڵات بە بۆنەی زۆربوونەوەی ئاستی توندوتیژی و کردەوەکانی تاڵەبان هەواڵیان داوە.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە مانگی ژانویەوە 270 هەزار ئەفغانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارە بوون و ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغان گەیشتە 3.5 ملیۆن کەس.

بە پێی ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 73 کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای وان و 60 کۆچبەری دیکە ڕۆژی یەکشەمە لە ناوچەی ئەرجیشی وان قۆڵبەست کراون کە 59 کەسیان ژن بوون.

تورکیا دەڵێت بە وەرگرتنی 4 ملیۆن پەنابەر، گەورەترین وڵاتی وەرگری پەنابەرانی بیانییە کە زۆربەیان خەڵکی سووریان.

News ID 38271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha