پێبەندبوونی سووریا بە پرسی فەلەستین نەگۆڕە

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ لە پارلەمانی ئەو وڵاتەدا سوێندی خوارد و ڕایگەیاند: میلەتی سووریا بە بەرخۆدانی خۆیان هەموو پیلانەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا،، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ بۆ قۆناغێکی نوێی 7 ساڵەی سەرۆک کۆماری سوێندی خوارد.

ناوبراو لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەو میلەتانەی ڕێگای ئازادی بزانن، لە بەرگری کردن لە خۆیان ماندوو نابن. هەندێ کەس خوازیاری دابەش کردنی سووریا بوون بەڵام میلەتی سووریا بە یەکگرتوویی توانیان پیلانەکانی دوژمنان پووچەڵ کەنەوە.

ئەسەد وتیشی: ئێمە بڕوامان بە دۆستانی خۆمان وەکوو ئێران و ڕووسیا هەیە و دەزانین ئەوان لە ڕزگارکردنی وڵاتی ئێمە لە دەستی تیرۆریستان کاریگەرییان بووە. بەشداری بەربڵاوی خەڵکی سووریا لە هەڵبژاردنەکان نیشاندەری وشیاری خەڵکی ئەم وڵاتەیە.

سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە بەوەی کە میلەتی سووریا لە ڕێگای بەرخۆدانی خۆیانەوە هەموو پیلانەکانیان پووچەڵ کردەوە، وتی: لەو کەسانەی چاوەڕێ ڕووخانی وڵاتەکەیانن، داوا دەکەم بگەڕێنەوە بۆ باوەشی نیشتمان و کۆمەڵگایان چونکوو نیشتمان پەناگای هەمیشەیی ئەوانە.

پێبەندبوونی سووریا بە بابەتی فەلەستین نەگۆڕە

ئەو لە بەشێکیتری وتەکانیدا ڕاگەیاند: فەلەستین بابەتێکی گرینگ بۆ ئێمەیە و پێبەند بوونمان بەو بابەتە جێگیرە و لە هیچ دۆخێکدا ناگۆڕدرێت.

ئەسەد وێڕای ئاماژە بەوەی کە 3 هەزار یەکەی بەرهەم هێنان لە سووریا دامەزراوە و شەڕ و گەمارۆ نەیتوانیوە ڕێگری لە سەرمایەدانان لەو وڵاتە بکات، وتیشی: هەنگاوی داهاتوومان گەشەی بەرهەم هێنان دەبێت و ئەرکی دەوڵەت ئاسانکاری و سڕینەوەی لەمپەرەکانە.

سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆتاییشدا وێڕای ڕێزنان لەو کەسانەی بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە سووریا کرد، وتی: ئێوە زانایانە و وشیارانە سەلماندووتانە هێزی میلەتەکان بۆ بەرگری لە مافی خۆیان نابەزێت و بێ ئاکام نابێت.

News Code 38241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =