AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٥ ١٠:١١

کەس بەرپرسایەتی لە ئەستۆ ناگرێت؛

پەرەسەندنی ڕێژەی کوشتن و ڕفاندن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

پەرەسەندنی ڕێژەی کوشتن و ڕفاندن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

لەم مانگانەی دواییدا ژمارەی کوژراوان و ڕفێندراوان لە ناوچەی دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادی کردووە بێ ئەوەی کەسێک بەرپرسیاریەتی ئەوانە لە ئەستۆ بگرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دانیشتوانی شارێک لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور تەرمی لاوێکیان دۆزییەوە کە بە گولە کوژرا بوو.

ئەم تەرمە هی کەسێک بە ناوی "مرهش الکفاش" بوو و لە نزیکی ڕووباری شار دۆزرایەوە. بە پێی ڕاگەیندراوی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ئەم کەسە پێوەندی بە هیچ حیزبێکەوە نەبووە و دوێنێ لە ماڵەکەی هاتۆتە دەرەوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەم دواییانە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کوشتن و ڕفاندن ڕووی لە زیاد بوون کردووە کە داعش بەرپرسیاریەتی ژمارەیەک لەوانەی لە ئەستۆ گرتووە بەڵام بەرپرسی ژمارەیەکیان تا ئێستا نادیارە.

News ID 38219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha