بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رمى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرایكرد، "له‌ناو ماڵى مام جه‌لال له‌ده‌باشان سیخوڕ گیراوه"، جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و سیخوڕه كارى بۆ هاوسه‌رۆكى پێشوى یه‌كێتى كردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ناڵى كوردسات‌و گه‌لى كوردستانى فه‌رمى سه‌ر به‌یه‌كێتى بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى یه‌كێتى وتویهتى:"لەناو ماڵی مام جەلال لەدەباشان سیخوڕ گیراوەو دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی کردوە".
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى ئاشكراشیكردوه، "ئه‌و سیخوڕه بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتیو لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیو بەمزوانەش لەبارەی ئەم کەیسەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌دواى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سیستمى هاوسه‌رۆكى له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا جێبه‌جێكراو له‌دواى گرژیه‌كانى نێوانیشیان، میدیاكانى بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى بههاوسهرۆكى پێشوو ناوده‌به‌ن.

میدیای فه‌رمى یه‌كێتى ڕایگەیاند: "له‌ناو ماڵى مام جه‌لال له‌ده‌باشان سیخوڕ گیراوه"، جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و سیخوڕه كارى بۆ هاوسه‌رۆكى پێشوى یه‌كێتى كردوه.
News Code 38211
بۆچوونی ئێوە