بەرخۆدانی فەلەستین مووشکگەلێکی لەبەردەستدایە کە هێشتا ڕوونوێنی نەکراوە

وتەبێژی کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی فەلەستین مووشەکگەلێکی لەبەردەستدایە کە لە کاتی گەمارۆی غەزە چێ کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو حەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە ڕایگەیاند: سیستەمی گومەز ئاسنین لە بەرانبەر مووشەکەکانی بەرخۆدان شکستی هێنا. گرووپەکانی بەرخۆدان لە شەری شمشێری قودس بە ستراتیژی خۆیان توانیا بەسەر گومەز ئاسنیندا زاڵ بن.

ئەبوو حەمزە ڕایگەیاند: مووشەکگەلێک کە لە شەڕی شمشێری قودس بەکار هێنران هەموویان بەرهەمی پیشەی سەربازی کەتیبەکانی قودس بوو کە لە دۆخی گەمارۆی کەرتی غەززە چێ کراوە. ئێمە مووشەکگەلێکمان لە بەردەستە کە هێشتا ڕوونوێنیمان نەکردووە.

News Code 38186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =