بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تەقینەوەی تاوەرە کارەباییەکانی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە. ئەو وەزارەتخانەی لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا 160 تاوەری کارەبایی و 54 هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە عێراق تێکشکاوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە: تەقینەوی بەربڵاوی تاوەرەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا بووەتە هۆی بچڕانی کارەبا لە پارێزگا باکووری، ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکانی عێراق. تیرۆریستەکان لە ئەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدەن تا ژیانی ئاسایی لە عێراق تووشی کێشە بکەن.
Your Comment