AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٠ ١٩:٤٩

لە ڕۆژهەڵاتی سووریا؛

چوارەمین هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا لە دوو هەفتەدا

چوارەمین هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا لە دوو هەفتەدا

بۆ چوارەمین جار لە کەمتر لە دوو هەفتەدا هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپسێکی پێنتاگۆن دەریخست کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی ناڕاستەوخۆیان کراوەتە سەر و ئەمە بۆ چوارەمین جار لە دوو هەفتەیە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ڕۆیتێرز ڕایگەیاند: ئاگری ناڕاستەوخۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج، بەڵام ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان خەسارەکانی دەرنەخستووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد کە ئەو هێرشە لە مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە دەڤەری دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی داوە.

News ID 38156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha