بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، مەحموود رەبێعی وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقوون سەبارەت بە تەقینەوەی تاوەرە کارەباییەکانی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقوون لە ئەو بارەوە وتی: داعسییەکان، بەعسییەکان وئەوانە خزمەتی ئەمریکا دەکەن، 70 تاوەری کارەبایی عێارقیان لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین تەقاندەوە.
مەحموود ڕەبێعی لە درێژە بە ئاماژە بە پێویست بوونی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق وتی: تەنیا بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقە کە عێراقییەکان لە قەیرانە جیاوازەکان دەرباز دەبن.
Your Comment