سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد جبریل

پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی خەباتگێری ماندوویی نەناس ئەحمەد جبریلی سەرەخۆشی کرد.

کۆچی دوایی خەباتگێری ماندوویی نەناس ئەحمەد جبریل بە گەلی فەلەستین و هەموو جەهادگەران و‌چالاکانی خەباتی فەلەستین و هەموو دەستوپەیوەندەکانی بەرخۆدان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا سەرەخۆشی دەکەین.

ئەم پیاوە دلێر و هەوڵدەرە تەمەنی خۆی بۆ بەرەنگاریی ستەم تێپەراند. لە خوا داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسایەتییە دەکەم.

News Code 38123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =