AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٧ ١٣:٤٢

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە؛

ئیسرائیل خانووی دیلێکی فەلەستینیی تەقاندەوە

ئیسرائیل خانووی دیلێکی فەلەستینیی تەقاندەوە

ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵی مونتەسر شبلی دیلکراوی فەلەستینیی لە گوندی ترمسیعا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاویا ڕاموڵڵا تەقاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین یەون، بەرپرسانی ئیسرائیلی هەروا درێژە دەدەنە سیاسەتە دوژمنانەکانی خۆیان دژی فەلەستینییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی ناوچە داگیرکراوەکان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵی مونتەسر شبلی دیلکراوی فەلەستینیی لە گوندی ترمسیعا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاویا ڕاموڵڵا تەقاندەوە.

دادگای باڵای ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو سزای ڕووخاندنی ماڵی ئەو دیلکراوە فەلەستینییەی دەرکرد و بنەماڵەکەشی خانووەکەیان چۆڵ کردووە.

شبلی مانگی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی دژە ئیسرائیلیی دەست پێکرد کە بە هۆیەوە یئسرائیلییەک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

News ID 38120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha