چەندین کاتیۆشا ئاڕاستەی  بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار بە کاتیۆشا کرایە ئامانج و زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای ئەنبار بەمیدیاکانی عێراق رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوە، لەروداوەکەشدا زیانی گیانی نەبوە.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد, یەکێکە لەو بنکانەی بەردەوام روبەڕوی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتەوە.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.

News Code 38078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =