کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە جۆلەمێرگ

لە ئۆپراسیۆنی "ئارێن 14" دوو ئەندامی پەکەکە لە یوکسک ئاوای جۆلەمێرگ کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد کە لە ئۆپراسیۆنی ئارێن 14 دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان لە جۆلەمێرگ کوژراون.

وەزارەتی ناوخی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە لە ڕەتوی ئۆپراسیۆنی ئارێن 14 لە ناوچە گوندەوارییەکانی شارەدێی یوکسک ئاوا لە پارێزگای جۆلەمێرگ دوو ئەندامی پەکەکە گیانیان لەدەست داوە. ئەو ئۆپراسیۆنە بە یارمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە چەکدارەکان ئەنجام دراوە.

ئەو وەزارەتخانەیە بە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاگەیێندراوە رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم لەلایەن هێزە کۆماندۆکانی جەندەرمە، هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی جەندەرمە و هێزی پۆلیسی تایبەتی پۆلیس، لە ئەو ناوچە هەر درێژەی هەیە.

News Code 38069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =