بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلی حاجی زادە بە وتنی ئەوەی کە دانوستانکارەکانی ئێمە ئەبێ بزانن لەگەڵ دوژمن خەریکی دانوستانن، وتی: ئەمریکا هیچ کات دۆستی ئێمە نەبووە و نییە و هەر بۆیە پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی نابێتەوە و تەنانە ئەو ئاسایی بوونەوە کێشەکانی وڵاتیش چارەسەر ناکات.
ناوبراو زیادی کرد: ئیران ئامادەی گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەموو بوارەکانە و بەستێن بۆ ئەو گۆڕانکارییەش خۆش بووە و هیوادارین دەوڵەتی نوێ کێشە ئابوورییەکان و بژێوی ژیانی خەڵک بەتایبەتی هەڵاوسان، بێکاری و لەمپەرەکانی زەواج چارەسەر بکات.
حاجی زادە ڤایرۆسی داعشی لەدایک بووی ناوەندە بیرییەکانی ئەمریکا وەسف کرد و زیادی کرد: ئەو ڕژێمە لە هەوڵدا بوو تا بە هێزە تەکفیری و تیرۆریستییەکانی خۆی سەرتاسەریی جیهانی ئیسلام لەناو ببات.
بۆچوونی ئێوە