بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام مستەفا ڕوستەمی سەرۆکی ڕێکخراوەی نوێنەرایەتی ڕێبەری مەزن لە زانکۆکان لە یاداشتێکدا سەبارەت بە کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە لایەن ڕێبەری شۆڕشەوە نووسیویە: کوتانی ئەم ڤاکسینە لە لایەن ڕێبەری مەزنەوە چەند پەیامی گرینگی پێیە.
یەکەم ئەوەی کە ڕێبەری مەزن بڕوای بە پێوەندی زانست و ئایین هەیە و ئەمەش لە هەموو قۆناغەکانی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا لە لایەن ڕێبەرەوە سەرنجی دراوە.
دووهەم ئەوەی کە لاوی پسپۆڕی ئێرانی دەتوانێ کاری گەورە ئەنجام بدات و ئێران ئەمڕۆ لە ڕیزی وڵاتانی خاوەن ڤاکسینی کۆرۆنایە.
سێهەم داکۆکی لە سەر ئەوەی کە پێک هێنانی توانای ستراتیژیک لە بوارە جۆربەجۆرەکان وەکوو ناڤۆکی، نانۆ، بەرگری، پزیشکی و ... دەسەڵاتداری زیاتری بۆ وڵات بەدواوە دەبێت.
هەروەها لە شۆڕشی ئیسلامی هیچکەس نابێ بەدوای بەشەوە بێت، ڕێبەری شۆڕش لە نۆرەی خۆی و تەنانەت درەنگتر لە هاوتەمەنەکانی خۆی ڤاکسینی کوتاوە.
Your Comment