بە پێی هەواڵی مێهر ،به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، كاتژمێر (2)ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌پێنج درۆنى TNT ڕێژكراو هێرشكرایه‌سه‌ر هه‌ولێرو دوو له‌درۆنه‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌ى (هه‌ولێر ـ پیرمام) خراونه‌ته خواره‌وه‌و یه‌كێكیان نه‌توانراوه بخرێته خواره‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر به‌روداوى وتوه، "دوو هێرشی دیکەى لەو شێوەیە لەنزیک گۆمەسپان ڕویداوەو توانراوه هه‌ردوكیان بخرێنه خواره‌وه".
به‌وته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، بڕیاروایه ئه‌مڕۆ لەسەر ئەو هێرشانه، هێزە ئەمنییەکان ڕاگه‌یه‌نراوێك بۆ ڕاى گشتيى بڵاوبكه‌نه‌وه.
گوندى براغ ئه‌و گونده‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى (هه‌ولێر ـ پیرمام)و ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ى مه‌لا ئۆمه‌رو به‌ستۆره‌و هاوكات كونسوڵخانه‌ى نوێى ئه‌مریكا كه تائێستا كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، ته‌نها سێ كیلۆمه‌تر له‌و گونده‌وه دوره كه به‌سێ درۆنى تى ئێن تى ڕێژكراو هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر هه‌ولێر به‌پێنج درۆنى TNT ڕێژكراو له‌كاتێكدایه، 14ى 4ى ئه‌مساڵ هێرشێكى هاوشێوه به‌درۆن كرایه‌سه‌ر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
پێشتریش شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانى خۆیه‌وه ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كانى گوندى براغ ئه‌وه‌نده به‌هێز بوه، ترس‌و دڵه‌ڕاوكێى لاى دانیشتوانى شارۆچكه‌ى مه‌لا ئۆمه‌ر دروستكردوه.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌پێنج درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ولێرو پارێزگارى هه‌ولێریش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت:"بڕیارە لەسەر ئەو هێرشانه ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه".
News Code 37944
بۆچوونی ئێوە