بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بۆنەی لەدایک بوونی ئیمام رەزا (د.خ) و هەفتەی دەسەڵاتی داد، بەخشین یان داشکان یان گۆڕینی سزای 5156 تاوانابری دادگاکانی گشطی، شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکانی قبووڵ کرد.
ئیبراهیم ڕەئیسی بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی لەدایک بوونی ئیمام ڕەزا و هفتەی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران، پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزای ئەو تاوانبارانە کە دۆسیەکەیان لە کۆمیسیۆنی بەخشین لێک دراوەتەوە و دەرەتانی بەخشینیان هەبووە، پێشکەش کردووە کە ئەو پێشنیارە بە پێی دەستوور لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کراوە.
Your Comment