AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢ ١٧:٤١

دروستی هەڵبژاردنەکان پەسند کرا

دروستی هەڵبژاردنەکان پەسند کرا

وتەبێژی شۆرای چاودێران لە پەسندکرانی دروستی هەڵبژاردنەکان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, عەباسعەلی کەدخودایی سەبارەت بە لێکدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری سێزدەهەم وتی: راپۆتی وەزیری ناوخۆ گەیشتە دەستمان و ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لێک درایەوە. ئەندامانی شۆرای چاودێران بە پێی مادەی ۷۸ی یاسای هەڵبژاردن, راست و دروست بوونی سێزدەهەمین هەڵبژاردنەکانیان پەسند کرد.

ئەو وتیشی: راپۆرتێک کە لە سەر ئاکامی هەڵبژاردنەکان کاریگەری ببێت نەگەیشتۆتە دەستمان و هەر بە پێی ئەمەش دروستی و راستی هەڵبژاردنەکان لە لایەن ئەندامانی ئەم شۆرا پەسند کرا.

News ID 37904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha