فەرماندەکانی باڵای هێزە سەربازییەکانی ئێران لە گەڵ سەروک کۆمار کۆبوونەوە

سەرۆکی گشتیی هێزە سەربازییەکان و فەرماندەکانی باڵای سەربازی لە گەڵ سەید ئیبراهیم رەئیسی کۆ بوونەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ناوبراو وەکوو سەرۆک کۆماری ئێرانیان کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی بنکەی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەکانی باڵای سوپا, ئەرتەش, هێزی ئینتزامی, وەزیری بەرگری و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی باڵای سەربازی وڵات ئەمڕۆ لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری نوێ کۆ بوونەوە.
فەرماندەکانی سوپا لەم دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئایەتوڵا رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری,داکوکییان کردە سەر ئامادەیی هێزه چەکدارەکان بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی نوێ و پێک هێنانی ئێرانێکی بەهێز.
رەئیسی لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە پیرۆزبایی ئەوان, وتیشی: هیوادارم لە رێگای بەکار هێنانی هەموو توانا و دەفرایەتییەکانی وڵاتەوە, دۆخێکی باشتر بۆ خەڵکی ئێران بەدی بێنین.
شیاوی ئاماژەیە پێشتر فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و ئەندامانی شۆرای فەرماندەیی سوپا و هەروەها فەرماندەکانی باڵای ئەم هێزە لە چاوپێکەوتنی جیاجیادا پیرۆزباییان لە رەئیسی کردبوو.

News Code 37884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =