نەوتی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هی خەڵکی سووریایە

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا جەختی کرد کە ئەمریکا بە بۆنەی نەوت لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریایە نەوەستاوە بەڵکوو لەسەر شکستی داعش کار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیک بە 900 هێزی سەربازی ئەمریکا لە سووریادان کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەو هێزانە لە ناوچە نەوتییەکانی کوردستانی سووریا جێگیرن. دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جەختی کردبوو کە ئەو هێزانە بە مەبەستی کۆنترۆڵی ئەو ناوچە نەوتییەکان لەوێ نیشتەجێ بوون. بەڵام یەکێک لە بەرپرسانی دەوەتی جۆبایدن جەختی کردووە کە ئەمریکا بە بعنەی نەوت لە ئەو ناوچە جێگیر نەبووە.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی جۆبایدن بە گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆری وتووە کە بوونی سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بە بۆنەی نەوت نییە بەڵکوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و شکستی ئەو گرووپە لەوێن و و هۆکارێکی دیکەی نییە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی کردووە کە هێزە ئەمریکییەکان ئەرکی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردیان نییە نایانەوێت لە ئەو سەرچاوانە کەڵکوەربگرن.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی بایدن جەختی کردووە کە نەوتی باکووری سووریا هی خەڵکی سووریایە و هی ئەمریکا نییە و ئەو وڵاتە هیچ جۆرە کۆنترۆڵێکی بە سەر ئەو ناوچە یا بەڕێوەبردنی نییە.

News Code 37882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =