سیاسەتی ئێران لابردنی سەرجەم گەمارۆکانە/داوای دەستەبەریی لە ئەمریکا دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا جارێک لە سەردەمی ترامپ نیشانی دا کە دەتوانێت ملوڕانە بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بخاتە ژێر پێ، کەواتە ئەبێ لە دانوستانەکاندا دەستەبەر بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا لایەنەکانی دانوستانی ڤیەنا بڕیارە ڕێککەوتنەکەی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتی نوێی ئێران بکەن؟ وتی: ڕاپۆرتەکان لەسەر درێژەی دانوستانەکان لە گرووپی دەوڵەتی نوێ، پشت ڕاست ناکرێتەوە. کەسانێک کە لە دانوستانەکان بەشدارن، بە هێز و بە بێ فیڕۆدانی کات لەسەر وردەکاری و پرسە جیاوازەکان پێکەوە قسە دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوە نەبووە و نابێت کە ئەگەر ئەگەری چارەسەری گەمارۆکان هەبێت، یەک کاتژمێر دوای بخات و ئەوە سیاسەتێکە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاندبوو و وەزارەتی دەرەوەش هەر ئەو ڕێگایەی پێواە. دوور لە چاوەڕوانی نییە کە خولی دوایی، خولی کۆتایی بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا جارێک لە سەردەمی ترامپ نیشانی دا کە دەتوانێت ملوڕانە بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بخاتە ژێر پێ، کەواتە ئەوبێ لە دانوستانەکاندا دڵنیامان بکەنەوە.

News Code 37868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =