بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر دیدار و وتووێژی کرد. ئەم دیدارە لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب بەڕێوە چوو.
بە پێی ئەم هەواڵە، لەم دیدارەدا دواهەمین گۆڕانەکانی ناوچە لێک درایەوە و داکۆکی کرایە سەر پێوەندی دوو لایەنەی قاهیرە و بەغدا.
نووسینگەی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، وڵاتانی دراوسێ بۆ بەڕێوە بردنی کۆنفڕانسێک لە بەغدا بانگهێشت کرد. وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە دانیشتنەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ قەتەر سەفەری کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی، لە سەر کاروباری وڵاتە عەرەبییەکان وەکوو فەلەستین و شەڕەکانی ئەم وڵاتە دژی زایۆنیستەکان باس و وتووێژ کرا.
بۆچوونی ئێوە