بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی دووشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی تایبەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە ئەو خەڵکە وەکوو کەسانێکی فیداکار و دلێر ناوی برد کە بە ڕاستی لە بەرانبەر هێرشبەران، زاڵمان و گرووپە دژە شۆڕشەکان وەستان.
ناوبراو زیادی کرد: ژن و پیاوی کورد ئێوە، سەرەڕای هەبوونی زۆرێک کێشە کە دوژمنانی شۆڕشی دروستیان کرد بۆمان، وەستان و نیشانیان دا کە بەرخۆدان دەکەن و گیان فیدایی.
کوردستان خاوەن بەستێنی گەورەیە
بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە درێژەدا لە کوردستان وەکوو هەرێمێک ناوی برد کە خودا بەرەکەتی زۆری تێدا داناوە و زیادی کرد: ئاو، خاکی لەبار و خەڵکی ئازای کوردستان نەک بۆ ئەو پارێزگایە بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی ئێران بەستێنی باشی هەیە.
ئیبراهیم ڕەئیسی زیادی کرد: سەرەڕای هەموو ئە وبەستێنانە ئەمڕۆکە کێشەی زۆر لە پارێزگای کوردستان هەن کە یەکێکیان بژێوی ژیان و سفرەی خەڵکە کە تووشی خەساری جیدی بووەتەوە و کێشەیەکی دیکە پرسی کار و ئیشی گەنجانە بەتایبەتی گەنجانی خوێندەوار کە ئێستا بەستێنی ئیش بۆیان نییە.
ناوبراو بێکاریی هۆکاری زەواج نەکردنی خگەنجانی کوردستانی ڕاگەیاند و وتی: ئەو بابەتە بووەتە هۆی کێشە بۆ هەمووان .
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کوردستان بەستێنی باشی بۆ گەشە هەیە، زیادی کرد: کوردستان خاکی دەیمی زۆری هەیە کە دەتوانرێت تێیدا گەنم بکێڵدرێت و ئەو خاک و زەویانەش لە کوردستان کەم نین.
ڕەئیسی ئاماژەی کردە سەر هەبوونی زیاتر لە ٢ میلیۆن سەر ئاژەڵێک کە لە پارێزگا هەیە و وتی: ئاژەڵداری لە کوردستان پیشەیی نییە و یەکێک لە گرینگترین کارەکان لە کوردستان پیشەیی کردنەوەی ئاژەڵدارییە.
ئاو لە ئێران بەڕێوەبەرایەتی ناکرێت
بەربژێری سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری وتی: ئەگەر بتوانین ئولگووی کشتوکاڵ لە کوردستان بەڕێوەبەرایەتی بکەین و لە ئەو بوارەدا پیشەیی کار بکەین، دەتوانین بەکارهێنانی ئاو بەڕێوە ببەین.
رێگاوبانی کوردستان گونجاو نییە
ناوبراو یەکێکی دیکە لە کێشەکانی کوردستانی هەبوونی ڕێگاوبانی لاواز و نەگونجاو وەسف کرد و جەختی کرد: ئەبێ ڕێگاوبان و جادەکانی کوردستان بەهێز بکرێنەوە چونکوو هەندێک لە جادەکان بوونەتە هۆی دڵەڕاوکێی خەڵک.
ڕەئیسی ئاماژەی کردە سەر پیشەی گەشتیاری لە کوردستان و وتی: کوردستان خاوەن بەستێنی بەرچاو بۆ پیشەی گەشتایرییە بەڵام لە ئەو بوارەدا کاری کەم کراوە کە ئەبێ بە یارمەتی خەڵ، گەنجان و بەرپرسان ئابووری گەشتیاری چالاک بکرێتەوە.
Your Comment