AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٢ ٠٧:٥٣

پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد:

تورکیا دەستی داوەتە سووتاندن و بڕینەوەی دار و تاڵان کردنی سامانی خەڵکی هەرێم

تورکیا دەستی داوەتە سووتاندن و بڕینەوەی دار و تاڵان کردنی سامانی خەڵکی هەرێم

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شنۆ ئەشقی لە نووسینێکدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی: "شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆکمان کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دەڤەرانەی سەر سنور کە لە لایەن سوپای تورکیا بەبەر دەوامی بۆردومان دەکرێت".

دەشڵێت: "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە".

شنۆ ئەشقی ئاماژەی بەوەشداوە "تەنها لەم مانگەدا دەیان گوندو دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لەبارودۆخێکی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوکێ دا دەژین".

News ID 37720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha