بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام پوورزەهەبی وتی: ڕۆحانی و زانایانی ئەهلی سوننەی کوردستان زۆر زانان و ژیانێکی ئاسییان هەیە و پشتیوانی لەو کەسانە ئەرکی ئێمەیە.
ئەو لە دامەزراندنی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی ئەهلی سوننە لە سێ شاری کوردستان هەواڵی دا و وتیشی: ئەم کارە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی تەلەبە و ڕۆحانییەکان لە پەنای چالاکییە سونەتییەکانیان ئەنجام دەبێت.
ناوبراو داکۆکی کردە سەر ڕۆڵی تەلەبە و ماموستایانی کوردستانی لە هان دانی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و وتی: هیوادارین بە هەڵبژاردنی کەسێکی لێهاتوو کێشەکانی وڵات چارەسەر بێت.
Your Comment