کام دەروازەی سنووریی هەرێمی کوردستان گەورەترین زیانی ئابووری لە عێراق داوە

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لەئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل لە پارێزگای دهۆک بەراورد بەدەروازە سنوورییەکانی تری عێراق، گەورەترین زیانی بەئابوری عێراق گەیاندووە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لەئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل لەپارێزگای دهۆک بەراورد بەدەروازە سنوورییەکانی تری عێراق، گەورەترین زیانی بەئابوری عێراق گەیاندووە"، ده‌شڵێت:"هۆكارى ئه‌و زیانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر قاچاخچێتی تێیدا دەکرێت".

عەلی بەدیری ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل لەپارێزگای دهۆک زۆرترین زیانی بۆ ئابوری عێراق هەیە، لەبەرئەوەی دەروازەیەکی کۆنترۆڵنەکراوەو بەراورد بەدەروازەکانی تر زۆرترین کاری قاچاخچێتی تێدادەکرێت".

ڕونیشیکردۆتەوە، دەروازەکانی تری ناوەڕاست‌و باشوری عێراقیش بەهۆی بڵاوبونەوەی گەندەڵیی تێیاندا هێشتا بەتەواوەتیی کۆنترۆڵنەکراون.

بەدیری ئەوەشی وتوە، "کۆنترۆڵنەکردنی دەروازە سنورییەکان واتا بەردەوامی کاری قاچاخچێتی تێیاندا، ئەوەش بەڕونی لەوەدا دەردەکەوێت کە بڕێکی ئێجگار زۆرکاڵای دەرەکی هاوردەی بازاڕەکانی عێراق دەکرێت".

News Code 37693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =