گەمارۆی تاک لایەنە تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کردەوە یەک لایەنەکان وەکوو گەمارۆکانی، دژی ئاکار، دژی مرۆڤایەتی، نایاسایی و نموونەی ڕاستەقینەی تاوان دژی مرۆڤایەتی ناو برد.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی لە دانیشتنی مەجازی لێکدانەوەی ئاسەواری کردەوە یەک لایەنەکان لە سەر خەڵکی وڵاتانی مەبەست کە لە لایەن ئێران و ٩ وڵاتیترەوە بەڕێوە چوو، ئەم وتانەی دەربڕی.

ئەو وتیشی: کردەوە یەک لایەنەکان وەکوو گەمارۆکان دژی ئاکار، دژی مرۆڤایەتی، نایاساییە و ئەو وڵاتانە بە ئاشکرایی یاسا نێونەتەوەیی و مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ڕاشیگەیاند: بە هۆی گەمارۆ یەک لایەنەکانی ئەمریکا، ئەو کەسانەی کە لە ژێر کاریگەری نەخۆشی و دۆخی دەرمانی دان زۆرترین زیانیان پێ گەیشتووە و ئاکامی ئەوەش زۆر بوونەوەی ڕێژەی گیان لە دەست دانی ژنان، منداڵان و خەڵکی بێ تاوانە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەمارۆکان زۆرترین کاریگەرییان لە سەر چینی هەژاری کۆمەڵگا بووە، وتی: گەمارۆکان بۆتە هۆی ئەوەی دابین کردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تایبەت وەکوو نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو کەسانەی کیمیا دەرمانی دەکەن، ئەستەم بێت.

تەخت رەوانچی لە کۆتاییشدا وتی: ئێمە لە بواری ئاکارییەوە ئەرکمان هەیە لە بەرانبەر گەمارۆکان ڕاوەستین و داوای هەڵوەشانەوەیان بکەین.

News Code 37624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =