بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی ڕایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگە 41 لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگا پێک هاتووە.
ناوبراو وتی: شۆراکانی ئیسلامی ئێستاش لە 32 شار و هەزار و 312 گوند چالاکی دەکەن کە لە سەشەمین خولی هەڵبژاردنەکان بە گۆڕینی سێ گوندی حسێن ئابادی سنە، هەزارکانیانی دیواندەرە و سنتەی سەقز بۆ شار ژمارەی ئەو گوندانەی کە هەلی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنیان هەیە گەییشتە هەزار و 314 گوند.
سەرۆکی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕایگەیاند: بە گشتی شەش هەزار و 654 کورسی لە ئاستی پارێزگا هەیە کە سێ هەزار و 998 ی هی شۆراکانی گوندە.
زارعی وتیشی: زیاتر لە 30 هەزار کەس لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان بەشداری دەکەن و بێ گومان بۆ دابینی ئەو ژمارەیە پێویست بە هاوڕێیی فەرماندەرییەکان و ئیدارەکانی پارێزگاین.
بۆچوونی ئێوە