AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١١ ٠٩:٣٨

لە ناسریەی عێراق؛

دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی تەرمی 700 ژن و منداڵی تێدایە

دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی تەرمی 700 ژن و منداڵی تێدایە

گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی تەرمی 700 ژن و منداڵ، لە ناوچەی ناسریە هەڵکەوتوو لە باشووری عێراق دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ 10 ی جۆزەردان، سومریە نیوز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕاپۆرتی دا کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی ناسریە هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدین دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە پاشماوەی تەرمی 700 ژن و منداڵە و ڕێکەوتی مەرگیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991.

هێشطا هیچ زانایرییەک لەسەر شوناسی ئەو تەرمانە بڵاو نەبووەتەوە. بەڵام بە پێی شۆڕشێ کوردەکان و شیعەکان لە ساڵی 1991 دژی ڕژێمی سەددام، ئەگەری هەیە کە ئەو تەرمانە هی کوردەکان و یان شیعەکان بێت.

News ID 37583

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha