هۆکارەکانی گرینگایەتی شۆڕشی ئیسلامی و رۆڵی ئیمام خومەینی

ڕەنگە کاتێ کە ببەرپرسێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنی شۆڕشی ئێرانی وەکوو "بوومەلەرزەی سەدە" ناو برد، ژمارەیەکی کەم لە قووڵایی کاریگەری ئەم شۆڕشە لە ڕووداوەکانی داهاتووی ناوچەکە تێگەیشتن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەری ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.

زۆرترین تێگەیشتنێک کە لە هۆشداری ناوەندەکانی ئاسایشی ڕۆژاوا و ئیسرائیل سەبارەت بە شۆڕشی ئێران هەبوو، ئەوە بوو کە شۆڕشی ئێران لە سنوورەکانی ئەم ولاتەدا نامێنێتەوە و کاریگەری لە سەر فەرهەنگی سیاسی وڵاتانی ناوچە دادەنێت.

ڕۆژاوا بۆچی لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەترسێت

ڕۆژاوا پێی وابوو کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوەرۆکدا تا ڕادەیەک مەترسیدارە کە جگە لەوەی میلەتەکانی ناوچە ئاگادار دەکاتەوە، بەرژەوەندی و ئاسایشی ناوچە بە تایبەت ڕژیمی زایۆنی دەخاتە مەترسییەوە.

ئەوان دەیانزانی لە سەرووی هەموو چەمکەکانەوە ڕێبەرێکی دەسەڵاتدار هەیە کە هەم لە ڕێگا و هەم ڕەوتی کار و بەڕێوەبەرایەتی پرۆسە سیاسییەکاندا شارەزایە و خاڵی یەکگرتوویی خەڵکی ئێرانیش بوو.

کێشەی سەرەکی ئەوە بوو کە ئەوان تێگەیشتن کە ڕێبەری شۆڕشی ئێران هەرگیز لە خاڵە دیاریکراوەکان پاشگەز نابێتەوە و سەبارەت بە یاساکان دانوستان ناکات.

ئەندێشەی نەفرەت لە سازش

یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی بیر و هزری ئیمام دژایەتی و ڕقی لە سازش بوو. چەند تەوەر بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ شۆڕشی ئیمامدا دیاری کرا کە گرینگترینیان ساز کردنی نیگەرانی لە نێوان میلەتەکانی ناوچە لە ڕێگای ترس و تۆقان لە ئێران و بابەتێک بە ناوی هەناردە کردنی شۆڕش بوو.

ئەو مۆدێلەی کە هاتبووە سەر کار، هەم خاوەنی نەتەوەخوازی ئێرانی بوو و هەم سونەتە ئیسلامییەکانی لە بەرچاو دەگرت و هەم بڕوای بە توانای دەرکەوتنی ئەوانە بوو.

پێک هاتنی ڕێبەرییەکی یەکگرتوو لە جیهانی ئیسلامدا

گرینگترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.

ئیسلامی سیاسی و کردەوەیەک لە بەرانبەر مۆدێلە ئێخوانییەکان

پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا، مۆدێلێکی وەکوو ئێخوانولموسلمین بوو کە بڕوای بە بەرەنگاری کردەیی نەبوو و زیاتر بەرەنگاری خۆیان لە چوارچێوەی ناڕەزایی سیاسیدا نیشان ئەدا.

جوغرافیای جیدی ناوچەیی و جیهانی

تیۆری بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندی جیاوازەوە بووە هۆی دروست بوونی پێکهاتەیەکی نوێ لە ناوچە. ئەدەبیاتی سیاسی و هاوسەنگی سەربازی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە گۆڕدرا. ئوردوگا و چەمکی دەسەڵاتی نوێ پێک هات گەرچی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە خۆ دەگرێت بەڵام ناوەرۆکێکی پڕبایەخ بە ناوی خەباتی سیاسی و پراکتیکیشی هەیە.

ئیسلامی سیاسی و کۆمەڵایەتی

گرینگترین و سەرسووڕهێنەرترین گۆڕانێک کە ئیمام خومەینی کۆڵەکەی سەرەکی خەبات و شۆڕشی لە سەری دانا، پێشکەش کردنی واتایەکی نوێ لە ئیسلام بوو. ئەو ئولگوەی بە پێی ئەوە حکوومەت پێک هات، سیاسەتی دینی لە خۆ دەگرت نە دینی سیاسی و دژی مۆدێلی ئیسلامی سیکولاریزم بوو.

News Code 37561

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =