کۆتایی مامەڵەی نەوتی دۆناڵد ترامپ لە گەڵ کوردەکانی سووریا

ڕاپۆرتە نوێیەکان لە ڕاگرتنی مۆڵەتی کۆمپانیا نەوتییەکانی بنیات نراوی سەردەمی ترامپ لە باکووری سووریا هەواڵ ئەدەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، میدیا ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کۆمپانیای نەوتی دێلتا کرسێنتی وزەی ئەمریکیی کە ساڵ و نیوێک لە دامەزراندنی تێپەڕیوە، لە سەردەمی ترامپ دامەزراوە و بۆ چالاکی لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی کوردەکانی سووریا مۆڵەتی چالاکی بە بێ ڕەچاو کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی سووریای وەرگرت.

دەوڵەتی نوێی ئەمریکا سیاسەتێکی نوێی سەبارەت بە ناوچەی ژێر دەسەلاتی کوردەکان هەیە و بە پێچەوانەی ترامپ نایەوێ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکەونە نێو مامەڵەیەکی مەترسیدارەوە. هەر بەم بۆنەوە بۆ قەدەغەی هاوچۆ و داخرانیان کاتی دیاری کردووە.

قەدەغەی چالاکی ئەم کۆمپانیا لە لایەن ئەمریکاوە زیانی زۆری بۆ کوردەکانی سووریا دەبێت و ئەوان ناچار دەبن بە شێوەی کۆن و لە ڕێگای قاچاخەوە نەوتەکەیان بفرۆشن. بەڵام دەوڵەتی جۆ بایدن دەیەوێ لە ڕێگای گواستنەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ باکووری سووریا یارمەتی کوردەکان بدات.

نیکۆلاس هەراس پێی وایە دەوڵەتی ئەمریکا لە جیاتی واژۆی گرێبەستی نەوتی لە گەڵ کوردەکان، دەیەوێ لە سەر کرانەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان سەرمایە دابنێت بۆ ئەوەی لەم ڕێگاوە یارمەتییەکان بگاتە دەستی کوردەکان.

گۆڤاری ئەمریکیی ئەلمانیتۆر سەبارەت بە مەبەستی دیداری شاندی ئەمریکیی لە گەڵ بەرپرسە کوردەکانی سووریا نووسیویە مەبەست لەم دیدارە ئەوە بووە کە ڕایبگەینن یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ جێگیربوونی دۆخی باکووری سووریا کە لە سەردەمی ترامپدا قەتع بوو، دیسانەوە دەست پێ بکاتەوە کە دەتوانێ ببێتە جێگری پشت بەستنی کوردەکان بە نەوت.

ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا پاش ئەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی کوردەکانی سووریایان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بە جێ هێشت، وتبووی ئێستا ئێمە نەوتمان هەیە، کۆنترۆڵی دەکەین و هێزەکانمان تەنیا بە هۆی نەوتەوە لەوێ ماونەتەوە.

News Code 37524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =