AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٥ ١١:١٠

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر لە دیمەشق؛

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بە کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە سەرەلەبەیانی ئەمڕۆوە بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە دەچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان تا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بەشداری بکەن. بڕیارە سوورییەکان لە نێوان سێ بەربژێر واتا عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، بەشار ئەسەد و مەحموود مەرعی سەرۆک کۆماری خۆیان هەڵببژێرن.

بە کۆتایی هەوڵەکان بۆ ئامادە کردنی ناوەندەکانی دەنگدان، هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی سووریا ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد. بە گوێرەی دوایین ئاماری بڵاو کراو، ژمارەی هاووڵاتیانی سووریا لە ناوخۆ و دەرەوە کە دەتوانن لە هەڵباژردنەکان بەشداری بکەن زیاتر لە 18 ملیۆن کەس خەمڵێندراوە. ئاڵبەت هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا لە درەوەی ئەو وڵاتە، پێشتر بەڕێوە چووە.

لە هەمان پێوەندیدا، دادوەر نووری فارس ئەندامی کومیتەی باڵای دادوەری هەڵبژاردنەکانی سووریا دەڵێت: لە کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوەندەکانی دەنگدان بە ڕووی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرایەوە تا ئەوان نیسبەت بە تەندروست بوونی هەڵبژاردنەکان و سندۆقەکانی دەنگدان دڵنیا ببنەوە.

ناوبراو درێژەی دا: تا ئێستا هیچ لادانێک لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان ڕاپۆرت نەکراوە. هەروەها لادانێک لە لایەن بەربژێرەکانەوە لە کاتی دەسپێکی هەڵبژاردنەکانەوە ڕاپۆرت نەکراوە.

News ID 37500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha